سیستەمەكانی كارگێری ( مەركەزی و نامەركەزی )

2 کاتژمێر پێش ئێستا

مافپەرور كــارزان نعمان

سیستەمی_مەركەزی_كارگێڕی (نظام المركزیة الاداریة) لەدونیایی بەڕێوەبردندا، مەركەزیەتی كارگێڕی بەشێوەیەك لەشێوەكانی جێبەجێكردنی كارگێڕی دادەنرێت، كەمانای بەش بەش نەكردنی دەسەڵات دەگەیەنێت لەرێخستنی كارگێڕیدا، وەكۆكردنەوەی هەموو ئەركەكان لەبندەستی حكومەتی ناوەندی دا كەئەمەش بەیەكگرتویی و دابەش نەكردنی ئەركە كارگێریەكان تەواو دەبێت، تیایدا دەزگا كارگێڕیەكانی دەوڵەت هەڵدەستن بەممارەسە كردنی ئەرك و تایبەتمەندییە كارگێڕیەكان بەسەر هەموو هەرێمی دەوڵەت. لەبنەڕەتدا سیستەمی (مەركەزی كارگێڕی) شێوەیەكی قوچەكی (هەرەمی) لەخۆی دەگرێت، كەلەسەرەوەی بەرێوەبردندا سەرۆك و وەزیرەكان و دەسەڵات لای خۆیانەو لەخوارەوەش فەرمانبەرەكان هەن، وە بوونی فرە دامودەزگایی لەوڵات نابێتە مایەی نەبوونی مەركەزیەتی كارگێڕی، چونكە لەسەرەوە دەسەڵاتەكە بەیەكگرتویی كۆكراوەتەوە وەك ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەیە. لەراستیدا ئەم سیستەمە بەدور نییە لەكەمو كورتی و خاڵی لاوازی تیادا بەدی دەكرێن، كەئەمانەن:

١- لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی وڵات زۆر بووەو بەرێوەبردن و خزمەتكردنی هاوڵاتیان وادەخوازێت كەسیستەمی بەرێوەبردن مەركەزی نەبێت، چونكە بەم شێوە توانای خزمەتگوزاری گشتی لاواز دەبێت و تەگەرەی بۆ دروست دەبێت، وەرازی بوون بەدەسەڵاتی ڕەها لەسەر بنەمای یەكپارچەیی وڵات ئاستەنگ دروست دەكات و شارەزایان پێیان وایە وڵات بەرەو دیكتاتوریەت و هەڵوەشانەوە دەبات، لەدوییدا.

٢- لەسیستەمی مەركەزی كارگێڕیدا شێوازەكانی سەركوتكاری و ستەمی تێدا بەدی دەكرێت كەناگونجێت لەگەڵ بنەماكانی دێموكراسی، لەدونیای دێمكراسیدا هەڵبژاردن لەئارادایە كەخۆی دەبینێتەوە لەخزمەتگوزاری گشتی هاوڵاتیان قۆرخ نەكردنی دەسەڵاتی ڕەها، وەزۆربەی شارەزایان پێیان وایە ”مەركەزیەت و سەركوتكاری” دوو ڕووی لەیەك چوون. #سیستەمی_نامەركەزی_كارگێری (نظام اللامركزیة الاداریة) شێوازە گرنگەكانی بەرێوەربدن لەدونیای مۆدێرندا، بریتی یە لەپەیڕەوكردنی سیستەمی نامەركەزی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی، چونكە لەگەڵ كرانەوەی دونیا بەتایبەت لەسەردەمی ئێستا چیتر بەرێوەبردن بەشێوازی (سیستەمی مەركەزی) جێگای قبوڵكردن نییە، بۆیە سەرهەڵدانی سیستەمێكی نوێی لێكەوتەوە و ناونرا (سیستەمی نامەركەزی). نامەركەزی كارگێڕی یەكێكە لەجۆرەكانی بەرێوەبردنی دامودەزگاكانی وڵات، ئەم سیستەمە بریتی یە لەدابەشكردنی كاروبارە كارگێڕیەكان لەنێوان دەسەڵاتی ناوەندی و دامەزراوە ناوچەییەكان، كەتیایدا بڕێك دەسەڵاتی بڕیاردان لەكاروباری كارگێڕی دراوە بەهەندێك لەدەستەكان، كەلەكارمەندی دەسەڵاتی ناوەندی نین، وەدەكرێت زۆرجار ئەودەستانەی كەیەكە كارگێڕیەكان بەڕێوەدەبەن لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرابن، سیستەمی نامەركەزی بەپێی شارەزایان بریتین لە (نامەركەزی سیاسی و نامەركەزی هەرێمی و نامەركەزی دارایی و ئابوری).

بنەماكانی نامەركەزی كارگێڕی خۆی دەبینێتەدە لەبوونی بەرژەوەندی گشتی ناوچەیی لەپاڵ بوونی بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی، كەتیایدا دامودەزگا ناوچەییەكان هەڵدەستن بەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی و دەسەڵاتی ناوەندیش بێبەش نییە لەچاودێری كردنی كاروباری كارگێری لەزۆركاتدا، لەراستیدا سیستەمی نامەركەزی كارگێڕی ڕۆڵی باش دەبینێت لەیەكپارچەیی هەرێمی دەوڵەت لەڕووی سیاسی و یاسایی، وەزۆربەی كات دەسەڵاتی ناوەندیش بەهێز دەكات، لایەنگرانی ئەم سیستەمە پێیان وایە كەدەستەبەری یەكسانی و دادپەروەری لەسیستەمی نامەركەزیدا هەیە بەتایبەت لەپێدانی ماف و خزمەتگوزاریەكاندا و هێشتنەوەی بەبەردەوامی.

سیستەمی نامەركەزی كارگێری لەڕووی سیاسیەوە رێگەخۆشدەكات كەهاوڵاتیانی هەرێمی دەوڵەت كەسەكانی ناوچەیی دیاری بكەن بۆ بەئەندام بوون لەبەرێوەبردنی كارەكانی كارگێڕی و بەرێوەبردن، وە ئەم سیستەمە زیاتر خۆی دەنوینێت لەگەڵ كۆمەڵگاو دانەبڕواو دەبێت و رۆتینات كەمتر دەكاتەوە، چونكە كارەكانی حكومەتی ناوەند كەمتر دەكاتەوەو یارمەتیدەر دەبێت لەزۆربەی كاتداو ئاڵۆزی ناهێڵێت لەكارەكاندا. لەراستیدا كاركردن بە”نامەركەزی كارگێڕی” پێویستی بەدەركردنی یاسا نییە، چونكە خۆی یاسای ژمارە 3ی 2009 هەیە ‌و دەكرێت كاری پێبكرێت، ئەو كۆدەنگیەی لایەنەكان لەپارێزگای سلێمانی داوای دەكەن (نامەركەزی كارگێڕی ‌و داراییە)، پێویستە پەیڕەو بكرێت، وە ئەركی سەرجەم لایەنەكانە پێشوازی لێبكەن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە