کۆمیسیۆن جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن و کاتى بانگەشەى دیاریکرد

کوردستان

18/04/2024‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژى ١٠ى ئایار دەست بە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت و دەشڵێت: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە.

 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی ڕلگەیاند، بەپێی خشتەی کارکردنی کۆمسیۆن بڕیارە رۆژی ١٠ى ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و رۆژی شەشى حوزەیران کۆتایی دێت.

وتەبێژى کۆمیسیۆن وتیشى: ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا وادەی بانگەشە دیاریکرا، بەڵام بڕیاری کۆتایی وادەی بانگەشە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەیدات.

دەشڵێت: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە ١٠ى حوزەیران، لەچەند رۆژی رابردووشدا یەکەمین پرۆسەی ئەزمونی لەسەر کاغەزی دەنگدان ئەنجامدرا.