وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرکەوە هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش گوتی، "وەڵامدانەوەیەکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەمان بۆ هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەبێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، بەرگریی رەوای کۆماری ئیسلامی کۆتایی هاتووەو ئێمە لەگەڵ پەرەسەندنی نوێ نین.
عەبدوڵاهیان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هەنگاوێک لەلایەن ئیسرائیلەوە وەڵامێکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەیان بۆی دەبێت. ئەمە بڕیارێکی نەگۆڕی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت: "زۆر ددانمان بەخۆماندا گرت، بەڵام هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە سوریا ئەوە ناچاری بوو."