نێچیرڤان بارزانی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتوو پەسەند دەكات

کوردستان

13/02/2018‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی پەسەندكرد.

نێچیرڤان بارزانی، بەنووسراوێك دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی پەسەندكردووە، كە مانگی رابردوو حیزبەكە كشانەوەی خۆی لەحكومەتی هەرێم راگەیاند.

وەزیرەكانی یەگرتوو بریتین لە لەمحەمەد قادر هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی‌و مەولود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان‌و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت‌و غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كۆچ‌و كۆچبەران.

ئەمە لەكاتێكدایە پێش یەكگرتووی ئیسلامی، وەزیرەكانی كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد، بەڵام تائێستا دەستلەكاركێشانەوەكانیان پەسەندنەكراوە.