هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ وەزیری دادی تورکیا: سەردەمی هەڕەشە بەسەرچوو

کوردستان

24/04/2024‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان دەم پارتی بۆ  وەزیرى دادى تورکیا ڕایگەیاند سەردەمی هەڕەشە بەسەرچوو.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک شارەوانییە سەرکەوتووەکانی پارتەکەیدا  وەڵامی گوتەکانی یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیای دایەوە لە پێوەندی بەهەڕەشەی داخستنی دەم پارتیەوە.

باکرهان دەڵێت "سیاسەتی داخستنی پارت و هەڕەشەکردن بەسەرچوو، چۆن لە رابردووش ملمان کەچنەکرد، لە داهاتووشدا بۆ هەڕەشەکان ملکەچ ناکەين".

هەروەها دەڵێت، لەسەر سیاسەتی خۆیان بۆ هێنانەئارای ئاشتی و دیموکراسی بۆ تورکیا پێدادەگرن و سیاسەتی قەیومیش کۆتایی هات.