شارپرێس:
سوپای تورکیا دوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی لە سنووری پارێزگای
هاتایەوە ژمارەیەک چه‌كی قورسی دیکەی ره‌وانه‌ی عه‌فرین كرد.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 15ی شوباتی 2018 کە 27ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی
عەفرین كه سوپای توركیا و بەشێک لە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئەنجامیدەدەن.
تا ئەمڕۆش بەهۆی بەرگری و
خۆڕاگری شەرڤانانەوە تا ئێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە هیچ پێشرەوەییەک بکات و
چەندین زەرەری قورسیان لە سوپای تورکیا داوە و سەدان جەکداری سوپای تورکیا و گروپە
سورییەکانی سەر بەتورکیایان کوشتووە و هەروەها زیاتر لە ٣٠ تانک و زریپۆشی سوپای
تورکیایان تێکشکاندووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سوپای
توركیا كاروانێكی سه‌ربازیی دیکە، كه له 40 بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی پێكهاتبوون و چه‌كی
قورس و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان باركردبوو، له شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی و كڕكهانه‌وه
ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له عه‌فرین كرد.
هـ ـ ر