حکومەتی عێراق سزایەکی دیکەی لەسەر هەرێم هەڵگرت

عیراق

14/03/2018‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی عێراق بڕیاریدا ڕاگرتنی هێڵە زەمینییەکانی هەڵوەشاندوە.

ئەمڕۆ چوار‌شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاری راگرتنی هێڵە زەمینییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە ئەوەش دوای ئەوە دکە ماوەی زیاتر مانگێکە سەرجەم هێڵە زەمینییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگیران.
تۆڕی گەیاندنی حکومەتی عێراق، تۆڕی پەیوەندی هەردوو کۆمپانیای نەورۆزتیلیکۆم و کوردتێلی لەگەڵ هەموو تۆڕەکانی مۆبایل راگرت، بەو هۆیەوە هەموو خزمەتگوزارییە خێراکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە راگیران.

هاوکات ئومێد محەممەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە "ئەمڕۆ لە بەغداوە نووسراوێکمان بەدەست گەیشتوە، لەبارەی بەستانەوەی تۆڕەکانی پەیوەندی بە بگۆڕەکانی هێڵی زەمینی لە هەرێمی کوردستان".



هـ ـ ر