شارپرێس:
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یه‌كێك له‌به‌رپرسه دژه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌ناسرێت، له‌ڕابردووشدا ژماره‌یه‌ك لیدوانی ئاگرینی له‌باره‌ی توركیاوه دابوو.
مایك پۆمپیۆ كه له‌شوێنی ڕیكس تیله‌رسن بووه وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پێشتر كاتێك له ده‌زگای CIA دا بوو، به‌یه‌كێك له‌نه‌یارانی سیاسه‌تی توركیا ناسرابوو، ته‌نانه‌ت ڕۆژێك پاش كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند، "ئێران‌و توركیا دوو ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆری ئیسلامی توندڕه‌ون".
هاوكات پۆمپیۆ له‌پێشووتردا ڕاشیگه‌یاندبوو، "دیموكراتیه‌ته‌كه‌ی ئێران هه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی دیموكراتیه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه".
هاوكات پۆمپیۆ به‌یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت كه پاڵپشتی ڕێككه‌وتنی پێنتاگۆنه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا.
ڕ . ج