شارپرێس:
سوپای سوریا ڕایدەگەێنێت
"سیستمی بەرگریی دژەموشەکیی سوپای سوریا لە حمس و دیمەشق بە هەڵە کاردانەوەی
نیشانداوە و هیچ هێڕشێک نەکراوەتە سەر ئەو بارەگایانە".
ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاندنەکانی سەربە
ڕژێمی ئەسەد ڕایانگەیاند "سیستمی بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا چەند موشەکێکی
تێکشکاندووە، ئێستاش سوپای سوریا دەڵێت، کە ئەو سیستمە بە هەڵە کاردانەوەی
نیشانداوە و هیچ هێرشێک لە ئارادا نەبووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە فەرماندەکانی باڵای سوپای سوریا پێکانی موشەکە
هێرشکەرەکانیان پشتڕاستکردبووەوە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا سوپای سوریا ڕوودانی
هێرشی موشەکی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی سوپا بێ ئەوەی
هێرشێک لە ئارادابێت کاردانەوەی پیشانداوە و دەنگی تەقەکە بەهۆی کاردانەوەکان بووە
نەک هێرشەکان.
هـ ـ ر