شارپرێس:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق پێگه‌كانی داعشیان له‌نێو خاكی سوریا بۆردوومانكرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق-یش ڤیدیۆی بۆردوومانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19-4-2018 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا پێگه‌كانی داعشیان بۆردوومانكرد، كه به‌وته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆردوومانه‌كه "كوشنده" بووه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و بۆردوومانه، باره‌گایه‌كی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌بۆردوومانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ته‌ختی زه‌وی ده‌بێت.
ڕ . ج