شارپرێس:
گۆڵپارێزێكی پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌توانایدایه هه‌ژموونی هه‌ردو ئه‌ستێره (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لیۆنێل میسی) تێكبشكێنێت.
یانز لیمانی ئه‌ڵمانی‌و گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئاستی به‌رزی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌وه‌رزی ڕابردوو، بۆیه ئه‌و ده‌توانێت هه‌ژمونی میسی‌و ڕۆناڵدۆ له‌تۆپی پێدا تێكبشكێنێت.
ئه‌و گۆڵپارێزه پێی وایه بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ده‌بێت ناوبراو ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، كه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌نێوان میسی‌و ڕۆناڵدۆدا خه‌ڵاته‌كه دابه‌شده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر خولی ئینگلیزییه‌وه داده‌نێت، ئه‌و گۆڵپارێزه ئه‌وه‌ی به‌دورزانی، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و ئێستا یانه‌ی چێڵسی كێبڕكێیه‌كی توند ده‌كات له‌سه‌ر نازناوه‌كه.
ڕ . ج