خامنەیی هێزە تایبەتەكەی رەوانەی سەر سنوورەكانی عێراق دەكات

عیراق

13/08/2018‌ 5036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هێزە تایبەتەكەی رەوانەی سنوورەكانی عێراق كردووە، كە ئامانجی ناردنی هێزەكە دیارنییە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ رۆژنامەی "الجریدە"ی كوێتی رایگەیاندووە، خامنەیی رۆژی یەك شەممە فەرمانی بەهێزەكەی كردووە، كە ناوی (لیوای سابرین)ەو راستەخۆ پارێزگاری لەرابەری كۆماری ئیسلامی دەكەن بەرەو سنوورەكانی عێراق جووڵە بكەن.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، هێزەكە لەگەڵ هێزی پاسەوانی شۆڕش‌و هێزی سنووری سوپای پاسداران هەماهەنگی دەكەن‌و تائێستا روون نییە، بۆچی ئەو هێزە رەوانەی ئەو ناوچانە كراوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە رەنگە خامنەیی بەم نزیكانە سەردانی ئەو ناوچە سنوورییانە بكات، كە دیارنییە بۆنەی سەردانەكەی چییەو رەنگە بەهۆی یادی چلەی ئیمام حوسێن بێت.

هـ ـ ح