پەیەدە: تێكشكاندنی توركیا لە عەفرین كلیلی چارەسەركردنی ئاڵۆزیی سووریایە

جیهان

16/09/2018‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی گشتیی پارتیی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، كۆتاییهێنان بە داگیركاری لە عەفرین كلیلی چارەسەرییە و ئەوان پشتگیری لە دیدارەكانی نێوان مەسەدە و حكومەتی سووریا دەكەن، دەشڵێت، "تێكشكاندنی توركیا لە عەفرین كلیلی چارەسەركردنی ئاڵۆزیی سووریایە".

ئەنجومەنی گشتیی پارتیی پەیەدە چوارەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمساڵی خۆی ئەنجام دا و پلانی كاری دوو مانگی ئاشكرا كرد، پەیەدە رایگەیاندووە، ئەوان پشتگیریی دیدارەكانی نێوان ئەنجومەنی سووریای دیموكراتی (مەسەدە) و حكومەتی شام دەكەن. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر ڕزگاركردنی عەفرین لە دەستی سوپای توركیا و چەكدارانی نزیك لە توركیا كرایەوە و دەستنیشانكرا كە ڕزگاركردنی عەفرین تێكۆشانی سەرەكیی پارتەكەمان، لایەنگر و تەواوی گەلی كورد لە سووریا و هێزە دیموكراتییەكانە. 

رونیشكراوەتەوە، "تێكشكاندنی سوپای توركیا و گروپە چەكدرەكانی نزیك لە توركیا لە عەفرین دەستپێكی كۆتایی هاتنی داگیركاریی توركیایە لە زۆر هەرێمی سووریا، لە هەمان كاتدا كلیلی چارەسەركردنی ئاڵۆزیی سووریایە".

مەسەدە راشیگەیاندووە، دیدارەكانی نێوان ئەنجومەنی سووریای دیموكراتی (مەسەدە) و ڕژێمی شام-یان وەك هەنگاوێكی ئەرێكی هەڵسەنگاندووە و جەختی كرەوە كە گفتوگۆ و دانوستان ڕێی ڕزگاربوون لە ئاڵۆزییە. 
ه.م

بەپەلە