شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
به‌گوێره‌ی میدیای ڕووسی، كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونه‌ته‌وه، كۆتاییان به‌ناكۆكییه ئاشكراكه‌ی نێوانیان هێناوه.
میدیای ڕووسی ده‌شڵێت، ئه‌و دیداره به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بوه كه هاوكات هه‌ر خۆی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیشه.
به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاری به‌سره‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاره‌كه، ناكۆكی كه‌وته نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه، كه چه‌ند جارێك موهه‌ندیس له‌میدیاكانه‌وه به‌ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی له‌عه‌بادی گرت.
له‌پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، عه‌بادی بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا، كه چاودێران هۆكاری پشت ئه‌و بڕیاره بۆ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه عێراقییه ده‌گێڕنه‌وه.
ڕ . ج