عەفرین.. شەڕڤانان بەردەوامن لە چالاکی دژی سوپای تورکیا

کوردستان

12/10/2018‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، لە شییە و شەرای سەربە عەفرین لەدژی چەکدارانیکانی سەربە دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا سێ چەکدار کوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاندوە "ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر لەسەر ڕێگای نێوان گوندی سەنار و شارۆچکەی شییە، چالاکییەک لەدژی چەکدارانی لیوای وەقاس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک بەناوی حەمود جوما کوژرا".


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە "دوێنێ لە گوندی قەرەتەپەی سەربە شەرا چالاکییەک لەدژی چەتەکانی سوڵتان موراد ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو چەکدار کوژران".

هـ ـ ر

بەپەلە