هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرش دەکەنە سەر دواهەمین مۆڵگەکانی داعش

جیهان

13/10/2018‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوەی مانگێکە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردۆتە سەر دوایەمین مۆڵگەی داعش لەدێرەزور.

لەسەرەتای ئەو سەروەختەوەی کە ڕیکخراوی داعش هێرش کردەسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریا دیموکرات ئەو هێزانە رووبەڕوویان دەبنەوە، بەپێی بڵاوکراوەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،دواهەمین شوێنی چەکدارانی داعش لە پارێزگای دێرەزورە و هێزەکانی هەسەدەش ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردوە بۆ کۆتایی پێهێنانیان.

 

بەپێی روانگەی مافەکانی مرۆڤ هەر لەڕۆژی چوارشەممەوە شەڕێکی قورس بەردەوامە لەنێوانیاندا؛ 37 چەکداری هەسەدە کوژراون و هاوکات 58 جیهادی کوژراون کە زوربەیان بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بوو.

 

 رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی ڕوانگەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە "چەکداری داعش دژە هێرشەکانیان دەستپێکردووە لە ناوچەی هەجین لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە مۆڵگەو شوێنگەکانی داعش بوردومان دەکەن، لەهەوڵی رووبەڕووبونەوەو بەرپەرچدانەوەیاندان و بەو جۆرەش لەماوەیەکی کەمدا تەواوی مۆڵگەکانی داعش لەناودەرێن".
هـ ـ ر