بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی سوارێز دەدۆزێتەوە

وەرزش

14/10/2018‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە، بەدوای هێرشبەرێك دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیكاتە جێگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و هێرشبەری یانەكەی.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، لەوانە رۆژنامەی ئاس، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانی یانەی جەنەوای ئیتالیا كرزیستۆف بیاتیكی پۆڵەندی بكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان بەرشەلۆنە هەموو هەوڵێك دەدات، بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانەیی ئەو هێرشبەرە بكرێت، كە لەیارییەكانی خولی ئیتالی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

كرزیستۆف ئێستا گۆڵكاری خولی ئیتالییەو لەكۆی ئەو حەوت یارییەی لەو خولە ئەنجامیداوە نۆ گۆڵی تۆماركردووە.

هـ ـ ح