داعش دەیەوێت سەرچاوە داراییەكانی لەعێراق‌و سوریا بپارێزێت

عیراق

14/10/2018‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە رێكخراوی داعش دەیەوێت سەرچاوە داراییەكانی لەناوچەكانی عێراق‌و سوریا بپارێزێت.

گۆڤارەكە بڵاویشیكردەوە، كە داعش دوای ئەوەی 98%ی ئەو خاكەی لەدەستیداوە، پێشتر لەعێراق‌و سوریا كۆنتڕۆڵی كردبوو، كار بۆ ئەوە دەكات سەرچاوە داراییەكانی لەو ناوچانە بپارێزێت.

بەپێی گۆڤارەكە ئەم هەوڵەی داعش داوای ئەوە دێت، وأوچحت، كە سەركردەیەكی رێكخراوەكە لەعێراق هەڵاتووەو بڕی 400 ملیۆن دۆلار دۆلاری بردووە.

هەر بەپێی گۆڤارەكە داعش دەیەوێت سەرچاوە داراییەكانی بەنهێنی بمێنێتەوەو ئەوەش بەرێگەیەكی باش دەزانێت بۆ پاراستنی .

داعش لەساڵی 2014 دوای ئەوەی بەشێكی زۆر لەناوچەكانی عێراق‌و سوریای كۆنتڕۆڵكرد سامانەكەی گەیشتە 6 ملیار دۆلارو بووە دەوڵەمەنترین رێكخراوی چەكداری جیهانی.

هـ ـ ح