وێنەیەكی تری ئەو ئەفسەرەی تۆمەتبارە بەكوشتنی خاشقچی

جیهان

18/10/2018‌ 7432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی سەباحی توركی وێنەیەكی تری ئەو ئەفسەرەی سعودییەی بڵاوكردەوە، كە تۆمەتبارە بەكوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی وڵاتەكەی.

ئەو ئەفسەرە ناوی "ماهر عبد العزیز مترب"ەو بە پیلاندارێژەرو كوشتنی جەمال خاشقچی تۆمەتبارە، ئەوەش لەناو كونسوڵخانەی سعودییە لەئەستەنبوڵی توركیا.

مێژووی وێنەكە بۆ ئەو رۆژە دەگەڕێتەوە، كە جەمال خاشقچی سەردانی كونسوڵخانەی سعودییەی كردووەو لەو وادەیەش تائێستا دیار نەماوەو چارەنووسیشی بەنادیاری ماوەتەوە.

جەمال خاشقچی رۆژی 2ی ئەم مانگە لەئەستەنبوڵ بۆ رایكردنی چەند كارێكی یاسایی چووەتە كونسوڵخانەی سعودییە لەئەستەنبوڵ‌و لەو وادەیە تائێستا چارەنووسی نادیارەو دەنگۆ هەیە هەر لەناو كونسوڵخانەكە كوژراوە.

لەوێنەكەدا چەند كەسێكی تریش دەبینرێت، كە لەسەعات 9:55 لەدووی ئۆكتۆبەر لەبەردەم كونسوڵخانە گیراوە ، ئەوەش بەچەند سەعاتێك پێش ئەوەی خاشقچی بچێتە ناو كونسوڵخانەكە.

هـ ـ ح