شارپرێس:
وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون هه‌وڵیانداوه به‌ڵێننامه‌یان پێبڕبكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت، رێکاری یاسایی دژی دەستگیركردنیان دەگرنەبەر.
دوای ئه‌مڕۆ شه‌ممه وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ژماره‌یه‌ك كادیری دیكه‌ی ته‌ڤگه‌ر له سلێمانی ده‌ستگیركران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بێریڤان محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی وتی، "هێرشێکی بەرفراوانی هەمەلایەنە هەیە لەسەر ئازادیی و تێکۆشانی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، ئەو هێرشانەش تەنها بۆ سەر لایەنێک نییە، بەڵکو بۆ سەر تەواوی خەڵکی باشوری کوردستانە، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی تەواوی ئەو هێرشانە بەتووندی شەرمەزار دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تاوەکو ئێستا ئەو پیاوانەی کە دەستگیرکراون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا لە زینداندانن و ئازاد نەکراون، بەدڵنیاییەوە هەڵوێستی تووندترمان دەبێت ئەگەر ئەو هەڤاڵانەمان ئازاد نەکرێن".
ده‌ستگیركردنی وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ر و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دیكه‌ی ته‌ڤگه‌ر ئازادی دوای ئه‌وه‌هات كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌وڵیاندا یادی یادی شەهیدانی پاریس بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی راشیگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراون لەناو زیندانەکاندا بە شێوەیەکی زۆر ناشرین مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، هەر لە سەرەتاوە دەستگیرکردنیان بە لێدان و داری کارەبایی بردویانن".
هاوكات تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگه‌یاند، "تەنها هۆکار ئەو یادە نەبووە، کە ئێمەی لەسەر دەستگیرکراوین، بەڵکو ئەمە ئاستێکی فراوانتری هەیە و پیلانگێڕییە لەسەر تەواوی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، ئەم فشارانەش لە هەرچوار بەشی کوردستان هەیە، پێمان وایە بەو دۆخەی کە هەیە، ئەم فشارانەش بەردەوام دەبێت".
وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وتیشی، "ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر، تەڤگەری ئازادیی پارتێکی مۆڵەتپێدراوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەڕێگای پارێزەرەکانمانەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەستگیرکردنانە تۆمار دەکەین".
رونیشیكرده‌وه، "ئاسایش زۆر هەوڵیاندا بەڵێننامە بە ئێمە پڕبکەنەوە، نووسراوێکیان ئامادەکردووە تێدا بەڵێن بدەین جارێکی دیکە بەشداریی هیچ چالاکییەک نەکەین، ئێمەش پێمان وتن ئەگەر دەتانەوێت بەڵێننامەمان پێ پڕبکەنەوە هەر نایەینە دەرەوە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتمان کردەوە کە بەڵێننامە پڕبکەینەوە".
ه.م