شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
وه‌زیرى پێشووترى به‌رگری ئه‌مریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا و وه‌زیره‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌درۆخستنه‌وه كاتێك بانگه‌شه‌ى برایه‌تى له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ده‌كه‌ن.
تشاك هاگل، وه‌زیری پێشووترى به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "كاتێك حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له 2002دا ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ده‌ست، خودى ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه كورده‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى یه‌كه‌من بۆسه‌ر وڵات".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا هات له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس كریستیان ئه‌مانبورى كه‌ناڵى ئاسمانى CNN و وتى، "دواجار كه قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا كرد پایزى 2014 بوو، ئه‌و كات وه‌زیرى به‌رگرى بووم، له ساڵى 2002 وه ئه‌ردۆغان ده‌ناسم له‌و كاته‌ى پارته‌كه‌ى (داد و گه‌شه‌پێدان) بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، ئه‌و كات ئه‌ردۆغان پێى وتم و چه‌نده‌ها جاریش دووباره‌ى كرده‌وه كه، ئێمه پێمان وایه كورده‌كان سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌رمان".
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا وته‌كانی ئه‌ردۆغان و وه‌زیر و به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه سه‌باره‌ت به كورده‌كان كه به ڕواڵه‌ت ده‌ڵێن، "كورده‌كانى سوریا براى ئێمه‌ن و ئێمه‌ش له خه‌م ماف و ئازادییه‌كانیان داین".
تشاك هاگل راشیگه‌یاند، "به‌ڵێ ده‌كرێت بڵێین كه كورده‌كان سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئه‌ردۆغان، به‌ڵكو ئه‌وه داعشه سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ى گوێ له‌مه ناگرن، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رئه‌نجامى هه‌ڵسه‌نگاندنێكى توركیایه بۆ كورده‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمان پێویسته ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ توركه‌كان به‌رده‌وامبین و بگه‌ینه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پاراستنى كورده‌كان و ئه‌وه‌ش كه ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستى بێنین".
20ى مانگی یه‌نایه‌رى 2018 توركیا هێرشىكرده سه‌ر عه‌فرین و داگیریكرد، كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كانى كوردن، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كوشتارى زۆرى دژ به كورده‌كان ئه‌نجامدا و 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 1100 كه‌سیش برینداربوون.
رونیشیكرده‌وه، جگه له تاوانه‌كانى كوشتن و بڕین، توركیا دانیشتوانى عه‌فرینى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركرد، ئه‌و كوردانه‌ى له‌و شاره‌ش ماونه‌وه ڕۆژانه‌ى تووشى لاقه‌كردن و ڕفاندن و تاڵان و بڕۆیى ده‌بنه‌وه، توركیا شوێنه‌واره دێرینه‌كانى كورده‌كانى له‌و شاره‌دا وێرانكردن، په‌یكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ریشى تێكپێك شكان كه كورده‌كان له ساڵى 612 ى پیش زاینه‌وه به سیمبولى خۆیانى ده‌زانن، ئه‌وه‌ش ده‌كاته 1500 ساڵ ده‌كات پێش هاتنى توركه‌كان بۆ ناوچه‌ى ئاسایى ناوه‌ڕاست.
هاگل ده‌شڵێت، تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى كه توركه‌كان دژ به كورده‌كانى سوریا ئه‌نجامیانداوه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناڕاستی وته‌كانی حكومه‌تى توركیا كاتێك ده‌ڵێن "براى كورده‌كانین".
وه‌زیری به‌رگی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌ش بۆ دژایه‌تى توركه‌كان دژ به كورده‌كان له‌شكركێشییه‌كى توركیا بوو له مانگی سێبتێمبه‌رى ساڵى 2017 بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى داگیركردنى، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كانى ئه‌و هه‌رێمه له‌و ساڵه‌دا بڕیارى ڕیفراندۆمیاندا".
ه.م