شارپرێس:
دوای رێكنه‌كه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پاره بۆ دروستكردنی دیواری نێوان ئه‌مه‌ریكا- مه‌كسیك به‌شێكی زۆر له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌كی كه‌وتووه و ماوه‌ی 22 ڕۆژیشە بەشێک لە ئاژانسەکانی حکومەتی ئه‌و وڵاته داخراون.
به‌پێی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و راگرتنه درێژترین راگرتنی كاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 له‌سه‌رده‌می بیل کڵنتن، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ راگرتنه‌كه درێژه‌ی كێشا.
ئەو پەکخستنەی کاروبارەکانی حکومەتی ئەمەریکا پێده‌چێت چەند ڕۆژی دیكه‌ش بەردەوام بێت لەکاتێکدا نوێنه‌رانی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا داواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌رخانكردنی پێنج ملیار و 7 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی دیواری سنوور لە بودجەدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
بەهۆی راگرتنی به‌شێك له‌كاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه 380 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌ت له‌كاره‌كانیان راگیراون و 420 هه‌زاری دیكه‌ش بێ مووچه بوون.
ه.م