شارپرێس:
كۆشكی سپی ئه‌مریكا ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ترامپ داوای له ئه‌ردۆغان كردوه، مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا نه‌كات.
ترامپ داوای له‌ئه‌ردۆغانیش كردوه، توركیا مامه‌ڵه‌ی خراپ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌نجامنه‌دات، كه ترامپ ئه‌وه‌ی بیری ئه‌ردۆغان خستوه‌ته‌وه، كه هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شه‌ڕی داعشی كردوه.
كۆشكی سپی جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌تویتێكدا دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سپێهێنانی ئابوریی توركیای كرد، گه‌ربێتوو ئه‌و وڵاته هێرشبكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، باسی له‌وه‌شكرد ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دروستبكه‌ن.
ڕ. ج