شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
نوێنه‌رى كوردانى سوریا له روسیا – ره‌شاد بنعاف- داواى له روسیا كرد له دانوستانه‌كاندا نێوه‌ندگیرى نێوان كورود و حكومه‌تى سوریا بكات.
له لیدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى –روسیا الیوم- ى هه‌واڵى ناوبراو گوتى " له ئێستادا دانوستانه‌كان به ته‌واوى وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش به‌هۆى بونى ناكۆكیه‌كى قوڵ له دیدگاكاندا. و ده‌كرێ روسیا رۆڵێكى پزه‌تیڤ ببینێ له دانوستانه‌كاندا.. و ببێته لایه‌نى سێیه‌م، ئه‌و كات ده‌توانێ زیاتر دانوستانه‌كان به‌رێوه‌برێت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رهه‌مدار ".
بنعاف واى ده‌بینێ، ده‌كرێ روسیا كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنى كورد له ئاماده‌كردنى ده‌ستورى سوریادا، ئه‌وه‌شى گوت له ئێستادا نوێنه‌رانى كورد به‌شدار نین له دانوستانه‌كانى ئه‌ستانه‌و جنێف، و له لیستى لیژنه‌ى ده‌ستوریدا بونیان نیه، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه له ئێستادا كورده‌كان هیچ دانوستانێكیان له‌گه‌ل دیمه‌شقدا نیه، و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ل حكومه‌تى سوریادا هه‌لپه‌سێردراون.
له به‌رده‌وامى قسه‌كانیدا سه‌ركرده كورده‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد " سه‌رجه‌م دانوستانه‌كان وه‌ستاون، چونكه كورده‌كان ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێكى دیمو‌كراتى له‌سه‌رجه‌م خاكى سوریادا په‌یره‌و بكرێت، له كاتێكدا دیمه‌شق پشتگیرى دووباره په‌یكه‌رى مه‌ركه‌زى ده‌كاته‌وه وه‌ك پێش به‌رپابونى شۆرشى گه‌لانى سورییا، ئێمه چه‌ندین دیدارمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل حكومه‌تى سوریا، به‌لام به‌داخه‌وه، هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دیمه‌شق ئاماده نیه گۆرانكارى له ده‌ستوردا ئه‌نجام بدات و دان به كورددا بنێت، ئه‌وان ئاماده نین ده‌ست به‌ردارى هه‌ندێ له شته‌كان ببن".
ره‌شاد بنعاف ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه كورده‌كان به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا، له‌وانه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و گوتى " ماوه ماوه ه‌فده‌كانى كوردستان سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: post pont