شارپرێس:
هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ڕابیۆ نیگه‌رانن‌و نایانه‌وێت به‌درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه ببیندرێت.
ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی سوربونی ڕابیۆ بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان‌و په‌یوه‌ندیكردن به به‌رشه‌لۆنه‌وه، هانده‌رانی یانه پاریسییه‌كه چیتر نایانه‌وێت ڕابیۆ لهیاریگهكهیاندا ببینن.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا تۆماس تۆخێل-ی ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند، بیریان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه شوێنگره‌وه‌ی ڕابیۆ بۆ یانه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه سوره له‌سه‌ر جێهێشتنی پاریس سانجێرمان.
ڕ . ج