گۆڕان بۆ بەشداریكردن لەكۆبوونەوەكەی پەرلەمان یەكلانەبووەتەوە

کوردستان

14/02/2019‌ 797 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بۆ بەشداری لەكۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگە یەكلانەبوونەتەوە.

عەلی حەمەساڵح لەمیانی كۆنگریەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن بۆ پرسی بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی پەرلەمان، یان بەشدارینەكردن.

لەبارەی چۆنییەتی بڕیاری گۆڕان بۆ ئەو پرسە، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی دانوستانی گۆڕان لەگەڵ شاندی دانوستانی پارتی دیموكرات كۆدەبێتەوەو ئەنجامی كۆبوونەوەكە دەبێتە جڤاتی نیشتمانی ‌و لەوێ‌ بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو كۆبوونەوەكەش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، كە عەلی حەمەساڵح جەختیكردەوە، ئەوان لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانن‌و دەیانەوێت بەزوویی ئەو پرسە یەكلابێتەوە.