فراكسیۆنی پارتی: هیچ بیانوویەك بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان نییە

کوردستان

14/02/2019‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئومێد خۆشناو جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگریەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە كۆبوونەوەكە بووەتە پێویستی، بۆیە دەبێت كۆبوونەوەكە بكرێت‌و لەو بارەشەوە دەست بەئامادەكاری كراوە.

لەبارەی ئامادەكاری كۆبوونەوەكە، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی كاتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوەو ئەوە دواین ئامادەكاری دەبێت بۆ كۆبوونەوەكەی هەژدەی مانگ.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكراشیكرد، كە هەموو فراكسیۆنەكان لارییان نییە لەئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، بۆیە لەو وادەیەی دیاریكراوە كۆبوونەكە ئەنجامدەدرێت.

كۆبوونەوەی پەرلەمان لە 18ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمانی كوردستان.

هـ ـ ح