یەكگرتوو بەشداری كۆبوونەوە دەكات بەڵام دەنگ نادات بەسەرۆكایەتی پەرلەمان

کوردستان

14/02/2019‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەڵام دەنگ نادات بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری ئەوان بەشداریكردنە لەكۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان.

شێركۆ جەودەت راشیگەیاند، كە لەگەڵ ئەوەی بەشداری لەكۆبوونەوەكە دەكەن، بەڵام دەنگ بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نادەن، چونكە تێبینیان لەسەر شێوازی هەڵبژاردن هەیە.

لەبارەی تێبینییەكان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند، نایانەوێت پەرلەمان لەچوارچێوەی پێكهێنانی حكومەت بێت، بەڵكو دەبێت پەرلەمان بەپاكێجێك جیاواز مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، چونكە ناكرێت پەرلەمان لەحكومەتەوە موچە وەربگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆكی كاتی پەرلەمان‌و سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەو لەكۆبوونەوەكەش بڕیاردرا رۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەی پەرلەمان بەرێوەبچێت.

هـ ـ ح