شارپرێس:
سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/زانیاری ده‌ڵێ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شێوازی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری كه‌ركوك دیاریده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/زانیاری له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی پارتی‌و یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورده، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به زۆر باش وه‌سفكرد.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه وتی، مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته پارێزگاری كه‌ركوك دیاریده‌كه‌ن.
ڕ . ج