شارپرێس:
سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند، پێیانوایه ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاسای توند‌و ره‌ق بۆ كۆتاییهێنانی به گه‌نده‌ڵی و داخستنی ده‌روازه‌كانی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی و گێڕانه‌وه‌ی سامانه دزراوه‌كان كارێكی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه له نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، ده‌شڵێت، گه‌نده‌ڵیش وه‌ك تیرۆر بونیادنان و پێشكه‌وتن په‌كده‌خات.
"دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیدارترین به‌رپرسیارێتییه"
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له وتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له وه‌رزی نوێی ته‌شریعیدا رایگه‌یاند، "دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیدارترین به‌رپرسیارێتیه، شه‌ڕكردن له دژی گه‌نده‌ڵی هیچی له شه‌ڕكردن له دژی تیرۆر كه‌متر نییه، گه‌نده‌ڵی رووه‌كه‌ی تری تیرۆره به‌ڵكو ناشرینترین وێنه‌ی تیرۆره. بۆیه له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی كارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕی تیرۆر و توندوتیژی له وڵات‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گه‌نده‌ڵیش وه‌ك تیرۆر بونیادنان و پێشكه‌وتن په‌ك ده‌خات. بۆیه پێمانوایه ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی یاسای توند و ره‌ق بۆ كۆتاییهێنانی به گه‌نده‌ڵی و داخستنی ده‌روازه‌كانی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی و گێڕانه‌وه‌ی سامانه دزراوه‌كان كارێكی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه له نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگا".
سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند، "پێویسته ڕۆڵی چاودێری په‌رله‌مانی چالاك بكرێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی پیشه‌ییانه‌ی ئازاد له هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسیانه، ئه‌وه‌ش كۆششێكه پێویسته بۆ پشتیوانیكردن له كاره‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا".
"دۆسیه‌كی هه‌ستیارمان له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش دۆسیه‌ی شاری كه‌ركوكه"
به‌رهه‌م ساڵح رونیشیكرده‌وه، "ئێمه له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن دۆسیه‌كی هه‌ستیارمان له‌به‌رده‌مه كه ئه‌ویش دۆسیه‌ی شاری كه‌ركوكه، شاری كه‌ركوك وامان لێده‌خوازێت به هه‌ستێكی نیشتمانیانه‌وه كاری بۆ بكه‌ین و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌كرێت كه‌ركوك ئه‌زمونێك بێت له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نه‌ك شوێنێك بێت بۆ ململانێ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تێڕوانینی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی شاره‌كه.
"كاربكرێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا"
به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وه‌ش وت، "به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته كار بكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا، ئه‌و كاره یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش و دڵنیایی هاووڵاتیان، له به‌رئه‌وه پێویسته پشتیوانی له ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت بكه‌یت".
ه.م