ترامپ كۆمپانیای گوگڵ بەهاوكاریكردنی سوپای چین تۆمەتبار دەكات

جیهان

17/03/2019‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كۆمپانیای تەكنۆلۆژی گوگڵی وڵاتەكەی بەهاوكاریكردن لەگەڵ سوپای چین تۆمەتباركرد.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی تویتێك، كە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، دەڵێت: گوگڵ دەیەوێت هاوكاری چین‌و سوپای ئەو وڵاتە بكات، كە ئەمریكای لەبیركردووە.

سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت: ئەوە بۆ ئێمە مەترسیدارەو قبووڵكراو نییە، كە پێشتریش ئەو كۆمپانیایە هاوكاری هیلاركی كلینتۆنی كردووە، كە ئەوە ركابەری ترامپ بوو لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

پێشتر سەرۆكی ناوەندی هاوبەشی سوپای ئەمریكا جۆزێف دانفۆرد بەئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند،  پەینتاگۆن لەوە نیگەرانە  لەكۆمانیای گوگڵ، كە بە ناڕاستەوخۆ هاوكاری گەشەپێدان و پێشكەوتنی سوپای چین لەڕێگەی چالاكییە بازرگانیەكانییەوە دەكات.

هەروەها وەزیری بەرگری ئەمریكا پەتریك شەنەهان-یش رایگەیاندبوو، پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان چالاكییە بازرگانییەكان‌و یارمەتیدان بۆ پێشكەوتنی سوپای چین-دا بوونی هەیە.


وەرگێڕان: یاسین نادر