کەشناسی: ناتوانین پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز بکەین

کوردستان

17/03/2019‌ 1497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ٍشارپرێس:

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت "لە ئێستادا ناتوانن پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز بکەن".


بژار ئەكرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆزەوە بە وێبسایتی ناس کورد-ی ڕاگەیاندوە "ناتوانرێت لە ئێستادا پێشبینی بۆ كەشوهەوای ئەو ڕۆژانە بکرێت، “بەهۆی ئەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەم وەرزەدا زۆر خێران و لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێردا ڕوودەدەن".


بژار ئەكرەم ئاماژەی بۆ ئەوەداوە "ڕۆژی سێشەممە پێشبینییەکانیان تایبەت بە ڕۆژانی نەورۆز بڵاودەکەنەوە".


ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی "ئەمڕۆ یەکشەممە بارانبارین لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک بەڕێژەی جیاواز بەردەوام دەبێت".