شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڕازی بكات تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یۆڤانتۆس واژووبكه‌ن .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە "زیدان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی یانه‌ی یۆڤانتۆس بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی ناوه‌ندی خانمه پیره‌كه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژەی بەوەشداوە "پیرێز زیدانی سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی چ یاریزانێك ده‌كات ئه‌توانن گرێبه‌ستی پێشكه‌ش بكه‌ن"..
له كۆتایشدا تۆتۆ سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه یۆڤانتۆس به كه‌مترله 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌داری ئه‌و یاریزانه نابێت.
هـ ـ ب