شارپرێس:
بریاره ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ پرسی پترۆدۆلار‌و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ ئه‌ندامانی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی پترۆدۆلاری پارێزگاكه‌و كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه.
هاوكات سبه‌ینێ گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ندامانی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئه‌وان ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نابن.
ڕ . ج