په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد

عیراق

10/04/2019‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی ئه‌مساڵ پێشمەرگەی دەرکردووه‌.

ناسر هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، ''عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەک وەزیری بەرگریی عێراق بە وەکالەت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی واژۆکردووه‌".

راشیگه‌یاندووه‌، "بڕی پاره‌كه‌ له‌ 1/1/2019 تا ئێستا 816 ملیار دیناره‌ و پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجدەکرێت.
ه.م