شارپرێس: حلمى ره‌سوڵ ره‌زا
په‌رله‌مانى میسر رازى بوو له‌سه‌ر هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستوریى وڵاتەکە، تیایدا ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى له جیاتى هه‌ر چوار ساڵێك كرا به شه‌ش ساڵ، رێگه‌ش به سه‌رۆكى ئێستاى میسر (به‌ته‌نها) السیسى درا بۆ ویلایه‌تى سێیه‌م خۆى كاندید بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئه‌هرامى نه‌ته‌وه‌یى بڵاویکردەوە، په‌رله‌مانى میسر به‌سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر على عبد لعال، ره‌زامه‌ند بوه له‌سه‌ر ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له هه‌موار كردنه‌وه ده‌ستوریه پێشنیاركراوه‌كان.
له ده‌قى هه‌مواكردنه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تى هاتوه، "سه‌رۆكى كۆمار بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى زاینى هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ماوه‌ى ئه‌وه‌ى پێش خۆى ته‌واو ده‌بێت، نابێت دووجارى له‌سه‌ر یه‌ك سه‌رۆكایه‌تى وه‌ربگرێت".
له ماده‌ى دووه‌مدا هاتوه، "ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك كۆمارى ئێستا كۆتایى دێت به ته‌واو بوونى شه‌ش ساڵ له به‌روارى راگه‌یاندنى هه‌ڵبژاردنیه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار له ساڵى 2018، ده‌كرێت جارێكى تریش هه‌ڵبژێردرێته‌وه ".
به‌گوێره‌ى وتەی ئه‌هرام، سه‌رۆك په‌رله‌مان على عبد لعال وتویه‌تى، مادده‌ى تایبه‌ت به زیاد كردنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به شێوه‌یه‌كى خێرا‌و راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.