شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەوەی بە ئەمریکا بڵێن گەمارۆکانیان بۆسەر ئێران هەڵەیە.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەدوای کۆبونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوانیان لە میوانخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.
چاوشئۆغڵو رایگەیاند، لە هەموو دەرفەتێکدا گوزارشتیان لەوەکردووە کە دژبە گەمارۆکانی ئەمریکان و ئەمشیان بەڕوونی بە ئەمریکییەکان گوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "له قۆناغی داهاتووشدا بهردهوام دهبین له تێگهیاندنی ئهمریكا لهوهی ئهو گهمارۆیانه ههڵهن".
ه.م