شارپرێس:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی چه‌ند وڵاتێك له‌ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی ئابوری له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای ناچاركرد به‌خێرایی سه‌ردانی عێراق بكات.
ئاژانسی بلومبێرگ له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، توركیا جگه له‌پابه‌ندبوون به‌بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ نه‌كڕینی نه‌وت له‌ئێران هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، بۆیه له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌و بابه‌ته خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نقه‌ره‌وه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری دوو سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی توركیاوه ده‌ڵێ:"ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت تاوتوێی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌به‌نده‌ری به‌سره‌وه بكات، هاوكات هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكیش كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ده‌فرۆشرێت زیادبكرێت".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو به‌سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق‌و دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاره‌كانی به‌غدا، به‌سره‌و نه‌جه‌ف سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پرسی وزه‌و به‌دیاریكراویش نه‌وت، ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی چاوه‌شئۆغڵو بووه.
ڕ . ج