شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات بە "جددی و خێرایی" لێكۆڵینه‌وه له سووتانی کۆگاکانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە شاری هەولێر بكرێت.
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە شاری هەولێر کە ئامێر و زانیاری تایبەت بە بایۆمەتری دەنگدەرانی پارێزگای هەولێری تێدا بوو بێلایەنی و پیشەیی کۆمسیۆن لەو پارێزگایە درووست دەکات،
کە هەر لە بنەڕەتدا بێلایەنییان جێگای گومان بووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە حکومەتی ناوەندی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین، بەجددی و خێرایی هەوڵی ئاشکراکردنی هۆکارەکانی پشت ئەو رووداوە بدەن، لەبەر ئەوەی گومانمان هەیە دەستێک لە پشت سوتانی کۆگاکانەوە بێت بە ئامانجی حزبی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگر له كۆگایه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كۆگاكه سوتا.
ه.م