شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا دهڵێ:"بە بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجامدراوە".
ئهوهشخراوهتهڕوو، لەو چوار چێوەیەدا پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد چەند کەسێک، لەو تۆمەتبارانەی، لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن.
باس لهوهشكراوه، ئەم رێوشوێنەش، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگابووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.
ڕ . ج