شەڕی گەورەكان و داهاتووی عێراق

بیروڕا

16/05/2019‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئێستا خۆرهەڵاتی ناوین لە تەنگەژە و گێژاوێكی قوڵدایە ،هۆكاری ئەم تەنگەژانەش ئەگەرێتەوە بۆكێشمەكێشی زلهێزەكان كە هەریەك لەهەوڵی پچڕانی بەشێكی باشدان  لە دابەشكردن و سەر لە نوێ دارشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ،

لێرەدا ئەمەوێت سەرەتا بە وتە بەناوبانگەكەی دیگۆلەوە دەست پێ بكەم ،كە دەڵێت سیاسەت كوڕی مێژووە،مێژووش كوڕی جوگرافیایە ،جوگرافیاش كوری كۆمەڵێك رێسای نەگۆڕە كەواتە بۆ ئەوەی سیاسەتكردن باش تێبگەین دەبێت بگەرێینەوە بۆ مێژوو ،لێرەدا ئەوەی مەبەستمە داهاتوی عێراقە لەگەرمەی هەرەشەكانی ئێران و ئەمریكادا ،بۆیە ئەو پرسیارەی كە خۆی دەخاتە ڕوو :هەلومەرجەكان لە عێراقدا داهاتوی ئەو وڵاتە بەرەو كوێ ئەبات ؟لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقداو دوای ئەو گۆڕانكارییە گەورەیەی كەرویدا عێراق دەستورێكی نوێی بەخۆیەوە بینی كە پۆل بیمەر ڕۆڵێكی گەورەی تێدا بینی بەڵام هەروەك زۆربەی دەستورە نوێیەكانی دیكەی عێراق كە بەكاتی دائەهێنران لەكاتی گۆڕانكارییەكاندا ،ئەم دەستورە نوێیەش نەیتوانی بەشداربێت لە دروستكردنەوەی سەرلەنوێی عێراقدا،بەهۆی نەبونی ئیرادەیەكی مەعریفی و سیاسی و ئایدۆلۆژییەوە كە ببێتە مایەی سەرلەنوێ دروستكردنەوەی دەسەڵاتەكانی دادوەری و جێبەجێكردن و یاساداناندا ،

بەهۆی پێگەی جیپۆلەتیكییەوە عێراق دابەشی هەژمونی دو وڵات بوە ،ئەوانیش ئەمریكاو ئێرانن ،هەندێك جاریش وادەخوازێت توركیا دەست تێوەردان بكات بە بیانوی چەندین پرسەوە یەك لەوانە بونی پارتی كرێكاران و دۆسیەی نەوت و توركمانەكان لە عێراقدا ،بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا  بەهێزبونی خەتی ئێرانی لە عێراق ئەمریكای زیاتر بەئاگا هێنایەوە لەو مەترسییەی كە روبەروی ستراتیژیەت و سیاسەتەكانی ئەبێتەوە ،بۆیە ئەمریكا و دائیرەی ترامپ بەشێوەیەكی خێرا كاریان لەسەر ئەوەكردەوە كە پێویستە دوبارە سیاسەتیان لە عێراق لە میانەی نەخشەیەكی نوێوە بگۆڕن ،ئەم جۆرە لە سیاسەتەشیان. بە هێنانی هێزێكی نوێ و پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسی و مەزهەبییەكانی عێراق دەستی پێ كرد بۆ ئەوەی بەرەیەكی نوێ و بەهێزتربنیاد بنێن كە هاوسەنگی هێز لە سودی خۆیدا بێت ،

لە ئێستادا هەژمونی وڵاتان باڵی كێشاوە بەسەر لایەنەكانی ژیانی سیاسی و ئابوری و بەرێوەبردن لە وڵاتدا بەهۆی نەبونی ئامانجێكی یەكێتی نیشتمانی و نەبونی متمانەلەنێو پێكهاتەكاندا كە هەمیشە وڵاتی بەرەو لێواری دابەشبون بردوە ،

ئێستای عێراق لە نێوان بەرژەوەندیەكان و هەرەشەكانی ئەمریكا و ئێراندایە ،هەماهەنگی و پەیوەندییەدیبلۆماسییەكانی عێراق ئێران توركیا ڕەنگە نەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ عێراق  كاتێك مەبەست لێی بەرەنگاربونەوەی ستراتیژییەتی ئەمریكا بێت لە ناوچەكەو هەرەوەها دەرەتانێك بێت بۆ سوككردنی سزاكانی ئێران لە رێگەی عێراق و توركیادا ،كە عادل عەبدولمەهدی  لەم سەردانەی دواییدا بۆ توركیا ئەنجامیداوە ،لە لایەكی دیكەوە بڵاوبونەوەی وێنەی  قاسمی سڵێمانی و جموجوڵی میلیشیاكانی شیعەی نزیك لە ئێران لەم دواییانەدا زیاتر گومانەكانی لای ئەمریكاپیشاندا وەك مەترسییەك بۆسەر بەەژەوەندی و هێزەكانی خۆی لەو وڵاتەدا ،كاتێك ئەمریكا ئەم مەترسییەی نەشاردەوەو نیگەرانی و پەیامی خۆی بەكاربە دەستانی عێراق راگەیاند،كەواتە ئەوەی لێرەدا هەستی پێ دەكەین  مەترسی بەئێران بونی عێراقە لەلایەن ئەمریكاوە ،هەرەوەهاخستنە قورسایی كێشەكانێتی لەو وڵاتەدا ، كە لە پەلهاویشتنی  بۆ ناوچەكەو وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوین  بەگوێرەی هەمان واقعی ستراتیژی  جوڵاوەتەوە .

هەرچییەك لەپێناو بەهێزكردنی پێگەكەیان بێت لە ناوچەكە گەورەكان ئەنجامی ئەدەن بۆ ئەوەی ئەڵقەیەكی هەرە گرنگ بخەنە سەرئەڵقەكانی دیكەی ئەوسیستەمەی كە ساڵانێكە نەخشەی بۆ دانراوە لە رۆژهەڵاتی ناویندا ،بەرلە هەمو شتێك زانینی ئەو خاڵە گرنگە كەئایا چڕبونەوەی هەرەشەكان و جوڵەپێكردنی هێزەكانیان بۆ پیشاندانی هێز و مەترسی رەوشێكی نالەبارە بۆ وڵاتانی ناوچەكە بۆ ئەوەی بە پێی ستراتیژییەتی خۆیان بەكاریان بهێنن ! یان یەكێك ئەبێت لە كارەساتە هەرە گەورەكان لە ناوچەكەدا ،

هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ ناچاركردنی عێراق بۆ بەجێگەیاندن و سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران  لەلایەك و رێگرییەكانی ئێران بۆ نەچونە ژێرباری عێراق  ئەم وڵاتەی زیاتر ئیحراجییەك و تەنگەژە و مەترسی بردوە بۆیە لە ئەگەری پێكدادانی ئێران و ئەمریكا  عێراق بەرەو خراپترین بارودۆخ مل ئەنێت  بەهۆی بونی هەردو خەتی ئەمریكی و ئێرانی  لەو وڵاتەدا كە رەنگە دواجار ئەمە سەرەتایەك بێت بۆهەڵگیرسانی شەڕێكی ئیقلیمی .

كەمال محەمەد