شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ئێران سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپى به فێڵكردن تاوانبار ده‌كات، ئاماژه‌ى به‌وه كردوه واشنتۆن له‌لایه‌ك داواى گفتوگۆ له ئێران ده‌كات، له هه‌مان كاتدا چه‌كه‌كانى روه‌و تاران ئاراسته ده‌كات.
یاریده‌ده‌رى سیاسى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران عه‌مید (ره‌سول سنائى راد) بۆ ئاژانسى (میهر) ى ئێرانى وتى " كارى سه‌ركرده ئه‌مریكیه‌كان به ئامانجى فشار‌و سه‌پاندى سزایه، قسه‌كردنیش بۆ گفتوگۆكردن له ئاراسته‌كردنى چه‌ك ده‌چێت روه‌و یه‌كێك له هه‌مان كاتدا داواى هاوڕێتى لێ بكه‌ى".
ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ڵس و كه‌وتى فه‌رمانده ئه‌مریكیه‌كان یاریه‌كى سیاسیه، پێك هاتوه له هه‌ره‌شه‌و فشار‌و گوزارشت له نیازى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ و دانوستان، ئه‌مه‌ش له پێناو ده‌رخستنى رواڵه‌تیان بۆ ئاشتى و سه‌رلێشێوانى بۆچونى گشتى .
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ترامپ رایگه‌یاند ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به رێگه‌ى دیبلۆماسى چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش دواى كشانه‌وه‌ى واشنتۆن هات له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پاش ئیمزاكردنى له ساڵى 2015، و هه‌نگاوه‌كانى بۆ وه‌ستاندنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران له‌م مانگه‌دا و زیاتر كردنى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ناوچه‌ى كه‌نداو.
لاى خۆیانه‌وه، ئێرانیه‌كان پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ربازیانه جه‌نگێكى ده‌روونیه‌و بۆ ترساندنى ئێرانه، له كاتێكدا رابه‌رى باڵاى شۆرشى ئیسلامى (عه‌لى خامنه‌یى) له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتى : تاران هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ وشنتۆن ناكات سه‌رباره‌ت به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، گفتوگۆكانیشى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به (ژه‌هر) وه‌سف كرد.
رۆیته‌رز
وه‌رگێران : حلمى ره‌سول ره‌زا