شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) گورزی سه‌ربازیی له‌میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له دێره‌زور بوه‌شێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له‌سه‌ربازگه‌كانی كۆبانێ ڕاهێنانی به شه‌ڕڤانانی نێو هه‌سه‌ده كردووه، هاوكات پلانی ئه‌وه‌ی داناوه گورز له‌و میلیشیایانه بوه‌شێنن كه سه‌ر به‌ئێرانن‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بونیان هه‌یه.
هاوكات هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی هۆزه عه‌شاریه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌گه‌ری هێرشێكی له‌وشێوه‌یه بۆسه‌ر میلیشیا ئێرانییه‌كان.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژئاوای پارێزگای دێره‌زور، ئه‌وه‌ش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی پارێزگاكه كه ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور به‌ده‌ست هه‌سه‌ده‌وه‌یه.
ڕ . ج