شارپرێس:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری كه‌ركوك هۆشداریدایه حكومه‌تی عێراق و وتی:"یان ده‌ستوه‌ردان بكه، یاخود ئێمه ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین".
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "كه‌ركوك قوربانیی گه‌نده‌ڵی و ململانێی نه‌ته‌وه‌ییه".
سه‌در وتیشی:" گوێ‌بگرن و هۆشیاربن و ده‌بێت لە هەڵوێست و دۆخەکە تێبگەن، بەر لەوەی کار لە کار بترازێت".
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوای له‌حكومه‌تی عێراقیش كردووه، "یان دەستوەردان بکە، یان با ئێمە دەستوەردان بکەین و بەڵکو سودمان هەبێت نه‌ك زیان".
داواشیكردووه وه‌ك پارێزگایه‌كی كاره‌ساتبار ناوببرێت‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری پارێزگاكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له‌پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه.
ڕ . ج