شارپرێس:
پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌بێت به‌ڕێوه‌ناچێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و لەراگەیەنراوى کۆبوونەوەکەشدا هاتووە" به‌گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی كه، روداو و گۆڕانكاریی زۆر و خێرا به‌خویه‌وه ده‌بینێ و ناوچه‌كه به كوردستانیشه‌وه چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی و ئاڵۆزیی زێده‌تری لێده‌كرێت، پارتی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی وه‌ك هه‌میشه گۆتار و هه‌نگاوه‌كانی به شێوازێك رێكده‌خات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه و رێگه له زیانگه‌یاندن به ئه‌زمونه‌كه‌مان بگرێت".
ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئاماژەى بەوەشکردوە، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و كوردستان،كه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌كه دانبه‌خۆداگرتن و پشودرێژیی پارتی له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ـی ئه‌یلولی 2018، له گوتار و هه‌نگاوه‌كان به ئیجابی هه‌ژمارد كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی كه‌شی هێمنانه و خۆبه‌دورگرتن له موهاته‌راتی میدیایی و هه‌رجۆره په‌رچه‌كردارێك بووه له پێناو سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی و پاراستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، تا ئێستا په‌یوه‌ندییان باشه و نه‌خشه‌ڕێگای دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رونیشیکراوەتەوە سه‌ره‌رای هه‌بوونی گیروگرفت كه هه‌ندێجار به ئه‌نقه‌ست دروستده‌كرێن چ له به‌غدا یاخود له كوردستان، به‌رده‌وامده‌بین.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی لەبارەى سوتاندنى گەنمى جوتیاران نیگه‌رانی خۆی نیشانداوە به كارێكی ناڕه‌وا و ته‌عدای هه‌ژماركردوە ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی كوردی ئه‌و ناوچانه، هاوکات داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بابه‌تی ته‌عریب كرد و داواشی كرد حكومه‌تی فیدراڵ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان بكاته‌وه.
سەبارەا بە پاراستنى ئەو ناوچانەش پارتى جەختیکردەوە، ئیداره‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌بێت به‌ڕێوه‌ناچێت.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه "پارتی له‌دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ساڵی رابردوو و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بڕیاری رێگه‌خۆشكردن و زه‌مینه‌ی پتری ته‌بایی و یه‌كڕیزی و سیاسه‌تی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیكردنی له ناوخۆ گرته به‌ر، كه ئه‌مه‌ش له‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و له‌پێناو سه‌قامگیری سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له ناوخۆش پێویستی به تێگه‌یشتن و هاتنه پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه كه هیوادارین خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م پشوودرێژییه‌مان به ئه‌رێنی وه‌ربگیرێ دوور له‌هه‌ر لێكدانه‌وه‌ی دیكه".
س.هـ