شارپرێس:
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌بێت كه‌سێكی یه‌كێتیی و كورد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی پانۆرامای كوردستان نیوز رایگه‌یاند، "كه‌ركوك به‌شێكه له جه‌سته‌ی فیكر‌و سیاسی یه‌كێتیی، ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌ركوك به‌لای یه‌كێتیه‌وه مه‌به‌سته، به‌شێكی ئه‌وه‌یه له‌ناو كه‌ركوكدا له‌ناو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه به‌ده‌نگێكی زۆر به‌رزه‌وه له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانداین، له‌ناو كوردیشدا كه‌ركوك به‌شاری یه‌كێتیی ناسراوه، كه به‌هه‌ڵبژاردنیش بێت له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانین".
وتیشی، " پارتی رێگربووه له‌دانانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆكورد، و ده‌بێت كوردێكی یه‌كێتیی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر رونیشكرده‌وه، "هیوادارین پارتی واز له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن بهێنێت، كه‌س خێرمان پێناكات كه‌ركوك پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتیی بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشووتر له‌گه‌ڵ پارتی له‌لیستی برایه‌تی بین، بۆیه داوامان كردوه له‌برایانی پارتی پارێزگار دابنێین.
جه‌ختیكرده‌وه، "پارتی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه سیاسیه‌تی په‌راوێزخستن و بچوكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان پێ قبوڵناكرێت، یه‌كێتیی وه‌ك هیچ حزبێكی تر نیه‌و ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "یه‌كێتیی به‌رده‌وام جه‌خت له‌گفتوگۆ ده‌كات، هه‌نگاوی داهاتووی یه‌كێتیی به‌نده به هه‌ڵوێستی پارتیه‌وه، هیوادارین ناچار نه‌كرێین هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراومان هه‌بێت".
له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی، "ئه‌گه‌ر پارتی پابه‌ند نه‌بێت یه‌كێتیی ناتوانێت پابه‌ندی رێكه‌وتن بێت".
ئه‌وه‌شی وت، "ئێمه یه‌ك هه‌ڵبژاردنمان داناوه، یه‌كتری قبوڵكردن پێكه‌وه كاركردن، یه‌كبوون به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ركات ناچار كراین و روبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو كراینه‌وه، ئه‌و جا هه‌ڵوێستێكی ترمان هه‌بێت".
ه.م