شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماده‌باشیكراوه بۆئه‌وه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشوازی له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بكرێت كه به‌شداریده‌كات له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتییه‌و له‌لایه‌ن تیمی پرۆتۆكۆڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ئاماده‌كاریی بۆ به‌شداریكردنه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار كراوه.
هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بانگهێشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، بۆبه‌شداریكردن له‌مه‌راسیمه‌كه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه، یه‌كێتی وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌ی پارتی دایه‌وه‌و بڕیاره شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداریی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بكات.
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی ناوبراو بۆ هه‌ولێر، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ناوبراو وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و ده‌نگنه‌هێنانی كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌په‌رله‌مانی عێراق، ساردیی كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پارتی له‌سه‌ر ئاستی جیاواز كاری بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كرد.
ڕ . ج