شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و به ده‌نگی 23 ئه‌ندام داواكارییه‌كانی راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی پارێزگاكه په‌سه‌ندكرد.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بەھۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان نەکرا، دوای كۆبوونه‌وكه ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "23 ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێکیان سەبارەت بە بودجەی پتڕۆ دۆلار و پڕۆژەکانی ساڵی 2019 ئیمزاکرد، کە ئەو بودجەیە لە پڕۆژەکانی شارەکەدا خەرج بکرێت و نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد".
كۆبوونه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م شكستیهێنا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان كۆبكاته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان، بۆیه دانیشتنه‌كه كرایه راوێژكاری و دواتر له‌رێی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆوه پلانی پرۆژه‌كان په‌سه‌ندكرا.
به‌بڕوای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه، "ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌مڕۆیان یاساییه، چونكه واژۆی 21 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن شه‌رعیه‌ت ده‌داته پرۆسه‌كه و تێبیەنیەكانی لیژنەی پرۆژەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێت".
ه.م