ئاسایشی نیشتمانی عێراقی سەرپەرشتی گەڕانەوەی ٦٠ ئێزیدی دەکات بۆ عێراق

عیراق

14/06/2019‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرپەرشتی گەڕانەوەی ٦٠ ئێزیدی دەکات بۆ قەزای شەنگال ، کە لە کامپی نەورۆزی رۆژئاوای کوردستان بوون .

شانەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە " دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی گەڕانەوەی ١٢ خێزانی ئێزیدی دەکات کە ژمارەی ئەندامانیان ٦٠ کەسە ولە کامپی پەنابەرانی نەورۆز بوون لە رۆژئاوای کوردستان و دەگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال ، ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتبوو".

هەروەک لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە  کە لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیان و جەختیش لە سەلامەتی هەڵوێستی ئەمنیان کراوە .

سەرەتای ئەم مانگەش دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرپەرشتی گەرانەوەی ٧٠ کەسی تری لە کەمپی نەرۆزەوە کرد بۆ ناو خاکی عێراق .

وەرگێران:  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی