هۆشداری سڕینەوە.. ئاماژەكانی پشت هەڕەشە نوێیەكانی ترامپ

جیهان

26/06/2019‌ 2209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ''سڕینەوە''ی لە ئێران كردو وتی: بە ''هێزێكی تێكشكێنەر'' گەر بێت و ئێران هێرش بكاتە سەر ''هەر شتێكی ئەمریكی''، وەڵامیان دەدەیەنەوە.

دۆناڵد ترامپ وتیشی: ئێران تەنیا لە ''هێز و دەسەڵات'' تێدەگات و هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە هەر هێرشێكی ئێرانی بۆسەر ئەمریكا بە ''سڕینەوە بە هێزێكی تێكشكێنەر'' وەڵامدەدرێتەوە.

لە كاتێكدا پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە لێواری تێكچوونی تەواوەتیدان، ترامپ هۆشداری دایە ڕكابەرە لەمێژینەكەی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوەی، كە ''هەر هێرشێك بۆسەر هەر شتێكی ئەمریكی بە هێزێكی گەورە و تێكشكێنەر كۆتایی دێت.''

ترامپ خۆی لە سەرۆكە دیموكراتەكان جیاكردەوە و پێیوایە، كە ئەوان زۆر نەرم بوون لەگەڵ كۆماری ئیسلامیدا و لە تویتەكەدا وتویەتی چیتر سەردەمی ئۆباما و كێری نییە.

ئەم تویتە تووڕانەی ترامپ لە وەڵامی ڕاگەیاندنەكەی ئێراندایە، كە تێیدا وتبووی هەموو كەناڵێكی دیبلۆماسی لە نێوان ئەمریكا و ئێران بەتەواوی داخراون بەهۆی سەپاندنی سزاكانی ترەمپ بەسەر سەركردەی باڵا ئایەتۆڵڵا خومەینی.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز